Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نووسه‌ران ده‌كات

2024-02-10T19:58:24.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

له‌ يادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورددا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم. به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم.

نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌ميشه‌ بۆ هۆشيارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆريان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌واميان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى داوه‌.

سڵاو له‌ گيان و يادى ئه‌و كه‌ڵه‌ نووسه‌رانه‌ى به‌ خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌ميشه‌ له‌ بيرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ ڕێزه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2024/2/10