به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/5/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى (گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق)دا كرد به به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان د. له‌تيف جه‌مال ڕه‌شيد سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و ئه‌كاديمى و لێكۆڵه‌ران و ميوانانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هه‌بوونى پلان و ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وەى مه‌ترسييه‌كانى پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەڕێز جەنابی د. لەتیف سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ،
جەنابی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاك مەسروور بارزانی،
جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاك قوباد تاڵه‌بانى،
ئامادەبووانی بەڕێز،
ڕۆژتان باش،
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن بۆ كۆڕبه‌ندى (گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق). ده‌ستخۆشى له ڕێكخه‌رانى ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانى ته‌واو ببن و ئه‌نجام و ڕاسپارده و پێشنيارى باش و كرده‌يى، بۆ چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان، پێشكه‌ش بكات.
به‌داخه‌وه، عێراق كاريگه‌رييه‌كى زۆرى گۆڕ‌انى ئاووهه‌واى له‌سه‌ره. به‌پێى نوێترين ڕاپۆرتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى جيهان له ڕيزبەندی پێنجه‌مدايه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه لێكه‌وته‌ى خراپى بۆ سه‌ر ته‌واوى بواره‌كانى ژيان له عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه هه‌يه. چه‌ندين مه‌ترسى دروست كردووه و ده‌كات، وه‌ك به‌بيابانبوونى زياتر و له‌ناوچوونى زياترى زه‌ويى كشتو‌كاڵى. به‌پێى ئاماره‌كان ساڵانه سەدان كيلۆمه‌تر چوارگۆشه زه‌ويى كشتو‌كاڵى له عێراق ده‌بێته وشكايى و بيابان.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و زياترى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى، لاوازبوونى ئاسايشى خۆراك، زيادبوونى كۆچ له شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئاماره‌كانى (IOM) ده‌ڵێن: ئه‌م ساڵانه‌ى دوايى تا مانگى ده‌ى ساڵى ڕابردوو، (130) هه‌زار كه‌س له باشوورى عێراق ناچار بوون شوێنى ژيانيان چۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه وێڕاى تێكچوونى ئاسايشى كۆمه‌ڵگه‌يى و زيادبوونى ڕێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى، زيادبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى و كاره‌ساتى سروشتى و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى ديكه‌ش.
دۆخى ڕابردوو وايكردووه عێراق وه‌ك پێويست نه‌پڕژێته سه‌ر گرنگى و جددييه‌تى ئه‌م بابه‌ته. بۆيه ئێستا ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر له وڵاتانى ديكه پێويستيمان به كارى خێرا و دانانى پلان و ستراتيژى هه‌نووكه‌يى و كورتخايه‌ن و درێژخايه‌ن هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسيی گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه و به‌ر به لێكه‌وته و كاره‌ساته‌كانى بگرين.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئه‌م پرسه ببێته كارى له‌پێشينه و مه‌ودا و ڕووبه‌ڕێكى زياتر و جدديتر له سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و پێكه‌وه هاوكار بن.
بودجه‌ى پێويست لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە بۆی دابین بكرێت و دامه‌زراوه و ده‌زگاى تايبه‌تى هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات و توانای زياتریان هەبێت له‌وانه‌ى ئێستا هه‌ن و له ئاستى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان و فراوانيى لێكه‌وته‌كانيدا بن.
گرنگ و پێويسته سيسته‌م و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده، بايه‌خى زياتر به هۆشيارى و كولتوورى ژينگه‌پارێزى و پاراستنى ئاو و پيسنه‌كردنى هه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى وزه و كه‌مكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له ڕێگه‌ى ميديا و ناوه‌نده ڕۆشنبيرييه‌كان، ته‌نانه‌ت ئايينييه‌كانيشه‌وه، ئاستى هۆشياريى تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه ده‌رهه‌ق به‌م پرسه گرنگ و ژيانييه به‌زر بكه‌نەوه.
به‌ڕێزان..
له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانیدا، بايه‌خ و گرنگيى ئاو زياتر ده‌بێت و ده‌بێ باشتر به‌ڕێوه ببرێت. عێراق به حوكمى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى زۆرترين ئاوى ڕووباره‌كانى له وڵاتانى دراوسێوەیە، ناچاره بايه‌خێكى زياتر به‌م پرسه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئاسايشى ئاوى خۆى مسۆگه‌ر بكات.
جگه له‌وه‌ى ئێمه له عێراق ده‌بێ ده‌ستوبرد بكه‌ين و له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهاندا هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شمان فراوان بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌ره‌نگارى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه، گرنگه له ناوخۆشدا پلان و ستراتيژێكى نيشتمانيى تۆكمه ئاماده بكه‌ين و تا زووتره بيخه‌ينه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌يه‌كى زۆرى سامانى ئاو ده‌وڵه‌مه‌نده. ده‌بێ بايه‌خ و گرنگيى تايبه‌ت به پرۆژه‌كانى به‌نداو و پۆندى گلدانه‌وى ئاو له هه‌رێمى كوردستان و لە عێراق بدرێت. گرنگه له‌م بواره‌دا و بۆ چاندنى دارستانه‌كانيش پێویستە حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ يارمه‌تییەكی تەواوی هه‌رێمى كوردستان بدات.
هه‌ڵكه‌وته و تۆپۆگرافياى هه‌رێمى كوردستان زۆر يارمه‌تيده‌ره بۆ دروستكردنى چه‌ندين به‌نداو و سه‌دان پۆند كه ده‌كرێ ئاوێكى زۆر گلبده‌نه‌وه و هاوكارێكی باش بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر عێراق. داوا له جه‌نابى سه‌رۆككۆماريش ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ ته‌شريفی هێناوە و لێره‌یە، له‌مباره‌يه‌وه هاوكار و يارمه‌تيده‌ری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م كه سه‌ركه‌وتووانه ژماره‌يه‌ك پۆندى له چه‌ندین شوێنى هه‌رێمى كوردستان دروست كردووه و ساڵانه ڕێژه‌يه‌كى باش ئاوی گلداوەتەوە، ئەم هەنگاوە جێی دەستخۆشی و پێزانینە.
به‌ڕێزان..
هه‌ميشه به‌رژه‌وه‌نديى درێژخايه‌نمان له كێشه و ناكۆكييه‌كان گه‌وره‌تره و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا و بنه‌مايه كار بكه‌ين. له ماوه‌ى چه‌ندین هه‌فته‌ى ڕابردوودا له عێراق هه‌نگاوى باشمان بۆ پته‌وكردنى متمانه و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موومان به ده‌ورى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌كى نيشتمانييانە هه‌ڵناوه.
ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت به‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ش كه خێرى بۆ ته‌واوى عێراق ده‌بێت. ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به هاوكارى و پێكه‌وه‌يى، ده‌توانين خزمه‌تى زۆر باشتر بكه‌ين و وا بكه‌ين داهاتوو بۆ هه‌موومان باشتر بێت.
ئەو هەنگاوانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم ماوەیەدا ناویەتی بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا، هەنگاوی زۆر گرنگ و جێی دەستخۆشین. ئێمە داوا لە حكوومەتی فیدراڵ دەكەین، داوا دەكەین كە بەپیر ئەو داواكارییانەوە بێت و بە زووترین كات كێشەكان چارەسەر بكات، چونكە ئەوەی ئێستا هەیە ئەوه‌يە كە دەبێت حكوومەتی فیدراڵ ئەركەكانی خۆی بەرامبەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات.
له كۆتاييدا، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م كۆڕبه‌نده ده‌خوازم. سوپاس و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر عێراق، زانكۆى كوردستان ـ هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ى به‌حر ئه‌لعلووم ده‌كه‌م بۆ ڕێكخستنى ئه‌م چالاكييه گرنگه. هيوادارم ئه‌نجامى باش و سوودبه‌خشى لێ بكه‌وێته‌وه.
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌كتان،
هيواى ڕۆژيكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم و بە خێر بێن..