له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دلشاد شەهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: پاڵپشت به بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له ماده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره يه‌كى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه كه بريتين له هه‌ر يه‌ك له به‌ڕێزان:
ـ دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى. ـ دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك. ـ دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.
به‌ڕێز وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ريدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراندنى دادوه‌رانى به‌ڕێزى واژۆ كردووه و له‌مڕۆوه فه‌رمانى هه‌رێمييان ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای سوێندخواردن ئيتر وه‌ك ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.