له به‌رده‌واميى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ياوه‌ريى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستانيان كرد و له‌لايه‌ن به‌ڕێز فازل ميرانى سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستانه‌وه پێشوازييان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، ڕۆڵى پارتى له كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى ناكۆكيى نێوان لايه‌ن سياسييه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان، دروستكردنى ميكانيزم و چوارچێوه‌يه‌كى نيشتمانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان به هه‌موو بيروبۆچوونه جياوازه‌كانه‌وه تا پێكه‌وه به‌ره‌وڕووى ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتوو ببنه‌وه، ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له ڕۆڵى پارتى و پێگه‌ى گرنگ و به‌رپرسيارانه‌ى بۆ به‌ديهێنانى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ده‌توانێت له‌مباره‌يه‌وه ده‌سپێشخه‌ر و كارا بێت و ڕۆڵێكى ئه‌رێنيى به‌رپرسانه و نيشتمانى بگێڕێت.
لاى خۆيه‌وه مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، وێڕأى ستايشى و ده‌ستخۆشى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى بۆ ئه‌رك و ده‌ستپێشخه‌ريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدانيان له‌پێناو ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته كوردستانييه‌كاندا دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ خواست، هاوبه‌شى و به‌شداريى كاراى پارتيشيان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى پارتى له قه‌ڵه‌م دا.