Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه‌

2019-10-29T06:46:40.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، دوایین ڕووداو و پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌ یه‌که‌م ڕۆژی به‌شداریکردنی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له‌ قه‌ته‌ر، له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌خت، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩ به‌ڕێزان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی کوردستان، ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایان باس کرد.