له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/4/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى له ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساييشى نیشتمانيى و تيمه‌كه‌ى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگيريدا ئەنجامی دەدەن، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لئه‌عره‌جى دووپاتى كرده‌وه كه ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه و ستايشى ڕۆڵى نيشتمانيیانه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد له لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.