Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى كۆبووه‌وه‌

2024-04-27T20:32:00.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

ئەم شەو شه‌ممه‌ 2024/4/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌ددومى عێراقى كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنيشانكردن و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه‌، گۆڕییه‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.