2021-02-03T13:59:02.000000Z
ئهمڕۆ چوارشهممه ٢٠٢١/٢/٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی باوکی خوالێخۆشبوویان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆیان و بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەیانی کرد.
بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی هاوبەشی لە خەمیاندا، هیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووریی هەمووان بداتەوە. لای خۆیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.