سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆرە نەمام غەفووری دەکات

News
- 2 April 2021

ئه‌مڕۆ هەینی 2/4/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو دکتۆرە نەمام مەحموود کاکە زیاد غەفووری، پزیشکی خۆبەخش و خێرخواز و چالاکوانی ناسراو و بەهاناوەچووی ئاوارە ئێزیدییەکان و لێقەوماوان بەگشتی، وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.

به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى دکتۆرە نەمام به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و هاوڕێ و هاوكارانى ببه‌خشێت.

لاى خۆيانەوە، خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانينیان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دەربڕی.