به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى كاديرى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرينى كوردستان خوالێخۆشبوو فايه‌ق تۆفيق ـ م پێگه‌يشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى ببه‌خشێت.
ماوه‌يه‌ك له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو فايه‌ق تۆفيق پێكه‌وه كارمان كردوو و ساڵانێكى زۆريش له بوارى حكووميدا خزمه‌تى كردووه. ئه‌و هه‌ميشه وه‌ك كاديرێكى لێهاتووى دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ر، له‌خۆبوردووانه كار و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ كردووه و ته‌مه‌نێكى زۆرى له خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/8/7