![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2019/10/2.jpeg)
هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، كه‌سايه‌تيى ديارى ئايينى و ڕێبه‌رى تەریقەتی كهسنهزانيى قادریمان له عێراق و جيهان پێگه‌يشت. به‌م بۆنه‌يه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشيمان پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى مريدان و پهيرهوانى له كوردستان و له هه‌ر شوێنێكى جيهان بن ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.
له خواى مه‌زن داواكارين خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ميهره‌بانيى خۆييهوه، ئه‌مه دوايين ناخۆشيى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان بێت و سه‌بوورى و دڵنهوايييان بداته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
4/7/2020