سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دايكى شه‌هيدان ده‌كات

News
- 27 July 2020

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خورشيد عوسمان يووسف، كوڕى خوالێخۆشبوو دايكه‌ عايشه‌ى دايكى شه‌هيدان كه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى شه‌هيدان، پرسه‌ى دايكه‌ عايشه‌ى به‌ پرسه‌ى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز خورشيد عوسمان يووسف، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌ى دايكى شه‌هيدانى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌مييان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ياندا.