Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك بايدنه‌وه‌ پێده‌گات

2022-03-30T14:11:49.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/3/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ به‌ڕێز جۆ بايدن سه‌رۆكى وڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه‌ ‏پێگه‌يشت.‏

له‌ نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرنگى ئه‌مه‌ريكايه‌ و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به‌ ئارامى و ‏سه‌قامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ده‌ربڕيوه‌.‏

سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه‌ كردووه‌ و ‏ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا ‏نيشان داوه‌، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه‌ ‏ئه‌منييه‌كانى عيراق و پێشمه‌رگه‌، دووپات كردووه‌ته‌وه‌.‏

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكا ‏هەرێمی کوردستانێکی ‏ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ ‏عيراقێکی سەقامگیر ‏و گەشاوە ده‌بينێت.‏

سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى ‏كوردستان پيرۆز كردووه‌. ‏