
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مير حازم ته‌حسين به‌گ ميرى ئێزدييان له كوردستان و عێراق و جيهان، پشتگيريى خۆى بۆ میر و ته‌واوى مافه‌كانى ئێزدييان دووپات كرده‌وه.
له ديدارهكهدا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئێزدييان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق بيروڕايان گۆڕييهوه و جه‌ختيان له پێويستيى خزمه‌تكردنى باشترى هاووڵاتييانى ئێزدى له هه‌موو ڕوويهكهوه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌ى شه‌نگال و ئاواره ئێزدييه‌كان و ژيان و گوزه‌رانيان له كه‌مپه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
