Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنى ده‌كات

2024-07-26T13:07:41.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/7/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس خوالێخۆشبوو سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنى، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پيران بامه‌ڕنيى كوڕى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز پيران بامه‌ڕنى، به‌ ناوى خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.