Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ د. نوورى عوسمان ده‌كات

2020-10-13T13:33:23.000000Z
لێدوان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/10/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى ناوچه‌ى شه‌نگال، خوالێخۆشبوو عوسمان مه‌حموود شه‌نگالى، باوكى به‌ڕێز د. نوورى عوسمان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆیان، ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵ و خه‌باتی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى، سه‌بوورى و ئارامييش به‌ خۆیان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز د. نوورى عوسمان، سوپاس و پێزانينى خۆیان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دووپات كرده‌وه‌.