سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌رسه‌لان باييز ده‌كات

News
- 21 November 2020

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان باييز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەنديی یەكێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم بایيزى برايان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سێبوورى هه‌مووان بداته‌وه‌. لاى خۆيه‌و به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان باييز سوپاسى په‌يوه‌ندى و هاو‌خه‌ميى به‌ڕێزيانى له‌م كۆسته‌ياندا كرد.