2021-03-31T20:46:11.000000Z
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان
بە بۆنەی هەشتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعییهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوه و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم و بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و خەباتی دێرینی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی نیشتمانیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا دەڕوانم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ههموومان پێکهوه کار بکهین بۆ یەکڕیزی و تەبایی لهنێوان پێکهاته و لایهنه کوردستانی و عێراقییەکان بەرەو چارەسەری کێشهکان و تێپهڕاندنی قهیرانهکان، بهو هیوایهی یاد و بۆنەکانی داهاتوو لە هەلومەرجێکی باشتر و ئاسودەدا بکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
31-3-2021