2019-06-29T12:21:44.000000Z
به‌بۆنه‌ی کۆچی دواییی مامۆستا عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیای نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی کرد، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
کۆچی دواییی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا عەبدولغەنی عەلی یەحیا خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.
خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بەخشییە کایەی نووسین و ڕۆژنامەنووسی و لەم بوارەدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کرد.
ئارامی بۆ گیانی مامۆستا و سەبووری و دڵنەوایی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان، هاوبەشی خەمیانین.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ٢٩/٦/٢٠١٩