Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا كرد

2024-07-30T14:37:16.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ياوه‌ريى شاندێكى باڵا، له‌ تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكيان سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا كرد كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.

شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو كه‌ به‌ بانگهێشتى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ به‌شدارى له‌و ڕێوره‌سمه‌دا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌يشتبوونه‌ تاران.