له دیدارێكی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان فرانسوا سنود نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری سووریا و دۆمنیك ماس كونسولی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان، سڵاو و ڕێزی به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایان به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و دووباره پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیان له به‌ڕێزیان كرد، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسایان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕێز سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی سووریا، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.