Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2026-11-13T08:32:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ كۆچى دواييى ڕۆژنامه‌نووسى ديار و سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى گوڵان، خوالێخۆشبوو فه‌رهاد محه‌مه‌د، سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو دڵسۆزانه‌ خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ بوارى ڕۆژنامەگه‌رى كرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/11/13