Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ڕاگەيەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

2026-08-17T10:51:00.000000Z
هه‌واڵ

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.

داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.

پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.


نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٧/٨/٢۰٢٦