Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات

2026-10-12T12:53:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/10/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی فیدراڵ کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پەرەپێدانی ئابووری و خزمەتکردنی هاووڵاتییاندا کردەوە.

پێویستیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هێز و لایەنە عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.