نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/11/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا له هەولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوه‌ری، پەیوەندییەکانی تورکیاى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ى تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون کە پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی گرنگە و پێویستە بقۆزرێتەوە و پشتیوانیی لێ بکرێت بۆ سەرخستنی، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان کرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنى ئاشتى بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بەگشتی، گرنگه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بەڕێز باباجان سوپاس و پێزانينی بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه بۆ پشتیوانی و ئەو هاوکارییانەی لەپێناو سەرخستنی پرۆسه‌كه‌دا، پێشکەشی دەکات.
دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان کردەوە.
چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو که به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو.