Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تورکیا دەکات

2026-11-10T16:22:00.000000Z
هه‌واڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/11/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمیی بەڕێز ڕەجەب
تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ده‌گاته‌ شاری ئەنتالیای تورکیا.

سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بەشداریکردنه‌ لە لووتکەی سەرکردەکان لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).

لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كان سبه‌ى چوارشەممە ده‌ست پێ ده‌كات و دوو ڕۆژ ده‌خايه‌نێت.