2026-05-17T14:13:00.000000Z
ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژی بهرهو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بهڕێکهوت.
لە چوارچێوەی سەردانەکهیدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، بەڕێز سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دهکهن.