پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ڕۆما لەگەڵ بەڕێز گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا و هاریکاریی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر تاوتوێ کران.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ ڕۆڵی گرنگی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا دووپات کردەوە، بەتایبەت لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.
لای خۆیەوە، بەڕێز کرۆسێتۆ جەختی لە بەردەوامیی پابەندى و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ههر لهمبارهيهوه ڕايگهياند كه ئيتاڵيا له پێشكهشكردنى هاوكاريى سهربازى و ئهمنى بۆيان؛ بهردهوام دهبێت.
تەوەرێکی ديكهى کۆبوونهوهکه، تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی گرژییەکان بوو. تيايدا هەردوولا لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تيرۆر، هاوڕا بوون.