Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن

2026-04-15T16:42:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2026/4/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە به‌ڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و ڕێگه‌ بۆ كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و به‌ديهاتنى ئاشتى خۆش بكات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵیان گێڕاوە و پشتگیریيان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. تیايدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرايه‌وه‌‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا به‌ڕێز يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.