Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ئه‌لزه‌يدى، پرۆسه‌ى سیاسی تاوتوێ دەکەن

2026-05-02T14:57:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/5/2 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد کە بە یاوەریی شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هه‌رێمى كوردستانى کردووە.

لە کۆبوونەوەيه‌کدا، باسیان له‌ چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانيان بێت.

هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکاندا، تاوتوێ کرا.