نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاوكاريى ناوچهيى بۆ ڕێگريكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى.
دۆخى سووريا، كورد و پێكهاته‌كان له سووريا تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيایدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسى سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع و حكوومه‌تى سوورياى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سهركردايهتيى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ په‌رۆشى و هاوكارى و پشتگيرييان له ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.