Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

2026-06-17T09:13:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/6/17، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە ديدارێكدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە، هەروەها سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمه‌تكردنى باشترى هه‌ردوو پارێزگاكه‌، به‌ پێوست زانى.

گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاری بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.