Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین دەکات

2026-06-14T17:10:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن محه‌مه‌د به‌هائه‌دينى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌كه‌م.

هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/6/14