Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

2026-06-08T14:26:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، کە به‌داخه‌وه‌ بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی دەکەم.
 
خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاک بوو، کە خزمەتێکی زۆری بە بواری میدیا کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
 

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/8