Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

2026-05-14T12:22:00.000000Z
هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٥/١٤، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ به‌غدا.

سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردنه‌‌ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بۆ متمانەدان بە کابینەی وه‌زاریی بەڕێز (عەلی فالح زەیدی).