Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى شێروان حەیدەری ده‌كات

2026-05-03T13:44:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە بنەماڵە و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/3