
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/3/9 لە هەولێر، بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لەسەر بانگهێشتی بهڕێز مير حازم تهحسين بهگ، ميرى ئێزدييان له كوردستان و عێراق و جيهان، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و دلشاد شهاب یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری ناوخۆ، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمێکی بەربانگکردنەوەدا کرد، کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕۆحانیی ئێزدییانەوە، ڕێکخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری، کەسایەتیی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی ئامادەی بوون، وێڕای جەختکردنەوە لە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزایی لە هەرێمی کوردستان، ئاشتی و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاجیاکان، هەروەها پاراستن و پتەوترکردنی بنەمای فرەیی کە هەرێمەکەی پێ دەناسرێتەوە، دووپات کرانەوە.

