2024-12-03T12:30:00.000000Z
ئەمڕۆ سێشەممە 2024/12/3 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە کۆنفرانسی تایبەت بە ( 76)ەمین ساڵیادی پەسەندکردنی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ کرد، کە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە وێڕای میوانانی ناوخۆ، نوێنەری وڵاتان، ئاژانسەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش تیایدا بەشدار بوون، پرسی مافەکانی مرۆڤ و گرنگیی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، حکوومەت و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لەپێناو جێگیرکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشخستنی ژینگەی پاراستنیان، هەروەها چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، تاوتوێ کرا.