
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/6 لە هەولێر، لەسەر بانگهێشتی نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دواییی سەماحەتی (سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم)دا کرد و لەلایەن بەڕێز سەید ئەحمەد عەممار ئەلحەکیم، نوێنەری بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیمەوە، پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری و میوانانی ناوخۆ ئامادەی بوون، بەڕێز دلشاد شهاب بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە وتەیەکدا باسی لە مێژووی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەل و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی ئەلحەکیمدا کرد و بە ڕێز و ستایشەوە، یادی سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیمی کردەوە و ڕۆڵی کۆچکردووی لە بونیاتنانەوەی عێراقی نوێدا، بە کاریگەر وەسف کرد.
