ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/19 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بهڕێز د. محهمهد ئهلحهسسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و بهرپرسی تيمى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق (يوونامى)، ڕەوشی ناوخۆ و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان، ڕەوشی ناوخۆ و پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی بۆ بەڕێز ئەلحەسسان و تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ڕوونکردەوە. لەمبارەیەوە، وێڕای تیشک خستە سەر گفتوگۆ و دانوستاندنی لایەنەکان، هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆکایەتییشی بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، شیکردەوە.
لای خۆیەوە بەڕێز ئەلحەسسان، سەرلەنوێ پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە گەلی کوردستان کردەوە و سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتیش، هیوای سەرکەوتنی بۆ گفتوگۆی لایەنەکان خواست و بە زوویی پێکهێنانی حکوومەتی وەک پێویستییەکی قۆناغەکە، دووپات کردەوە.
پەیوەندییەکانی هەولێرـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
سەرۆکی دیوان و بەرپرسی یوونامی ڕەوشی ناوخۆ و گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
2024-12-19T13:34:00.000000Z