ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز لیۆ جیۆن، كونسوڵی گشتیی كۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین، باس لە چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لە کایە جیاجیاکاندا، کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، دۆخی ئاڵۆزی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، تاوتوێ کرا، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی خستە ڕوو و جەختی لەسەر پێویستیی هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە پێکدادانە سەربازییەکان، کردەوە.