ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برایم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە، پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییە سەربازییەکانیان، خستە بەر باس.
بەڕێز سەرۆکی دیوان بەپێزانینەوە لە پشتیوانییەکانی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دوا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا، کردەوە.
شەڕ و گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، تیایدا هەردوولا پێویستیی هێورکردنەوەی گرژییەکان، ڕاگرتنی پێکدادانە سەربازییەکان و هەروەها گەڕانەوەی لایەنە بەشەڕهاتووەکانیان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستاندن، دووپات کردەوە.