Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پەیوەندییەکان و ڕەوشی گشتییان تاوتوێ کرد

2026-03-10T17:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، چەندین تەوەری تایبەت بە پەیوەندییەکان، ڕەوشی گشتیی هەرێمی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

لە تەوەری پەیوەندییەکاندا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامییان و هەوڵدان بۆ فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیادا، کرایەوە.

سەبارەت بە دۆخی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، هەردوولا لەسەر پێویستیی ڕاگرتنی شەڕ و کارکردن بە ئاراستەی هێورکردنەوەی گرژی و پێکدادانە سەربازییەکان هاوڕا بوون؛ لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان، هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە و ئامادەییی هەرێمەکەی بۆ هەر ڕۆڵێک کە ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە لێبکەوێتەوە، نیشان دا.