ئەمڕۆ دووشەممە 2024/10/28 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئهندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتیی بهريتانيا له ههرێمى كوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و قۆناغی دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەکان کرا. لەمبارەیەوە، وێڕای بە سەرکەوتوو وەسفکردنی پرۆسەکە، بیروڕا سەبارەت بە هەنگاوی دواتر، کە گفتوگۆی لایەنەکانە بۆ پێکهێنانی حکوومەت، ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، هەروەها دۆخی عێراق و ڕەوشی گشتیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.