ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئهندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتیی بهريتانيا له ههرێمى كوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، وێڕای خستنەڕووی دۆخی ناوخۆ و هەڵسەنگاندنی پێشهاتە گشتییەکانی ناوچەکە، هەنگاوەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاوتوێ کرا. لەمبارەیەوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دەست پێکردنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت، کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.