ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/28 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برایم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی ناوخۆ و ئەو هەنگاوانەی کە بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت پێویستن، خرانە بەر باس. لەمبارەیەوە، بە بایەخەوە باس لە فەرمانی هەرێمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گرێدانی دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا و وەک سەرەتایەکی گرنگ بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، لە قەڵەمدرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی ئامادەی بوو، وێڕای باسکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەش، ئاڵوگۆڕ کرا.