Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد

2025-02-03T14:24:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/3 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتیی كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر، کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی تاوتوێ کران و بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەی ڕووداوەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تەوەری ناوخۆدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان، دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، خستەڕوو.

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، هەروەها کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و پێویستیی چارەسەرکردنیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.