ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/11/13 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتیی نوێى ئهڵمانيا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕێزان فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز فۆن ڤیتکە کرد و ئامادەییی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو پشتیوانی و هاوکارییەک لەپێناو سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، نیشان دا.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی، کردەوە.
سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کرد
2024-11-13T12:01:00.000000Z