Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا دەکات

2026-07-13T15:05:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قه‌ته‌ر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و له‌لايه‌ن به‌ڕێز شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەره‌وه‌ پێشوازيى لێ كرا.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی به‌ڕێز میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وايى بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخه‌ميى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.