Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

2026-10-06T09:16:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/10/6، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز کریستیان ئۆلفکێ، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز ئۆلفکێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها ئامادەییی خۆی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

هاوکات سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەڵمانیا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە شەڕی دژی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، لەگەڵ یارمەتییە سیاسی و مرۆیییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا وێڕاى سوپاسكردنى بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە. هاوکات ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی بەرز نرخاند.

دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.